بە گوژمەی 303 ملیۆن دینار دەست بە پرۆژەی قیرتاو کردنی شەقامەکانی گوندی عەزە کرا
بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو و مەسعود کارەش جێگری پارێزگار‌و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی ناوەندو بەرێوەبەری گشتی شارەوانی و دانیشتوانی گەرەكی عه‌زه، ئەمرۆ شەممە رێکەوتی 1-10-2022 لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بە گوژمەی 303 ملیۆن دینار دەست بە پرۆژەی قیرتاو کردنی شەقامەکانی گوندی عەزە کرا، کە دەکەوێتە رێگای مخمور پشت مامزاوە…
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دووپاتی كرده‌وه كه پرۆژه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌رده‌وامیان ده‌بێت و نمونه‌شی به گوندی عه‌زه هێنایه‌وه" كه پێشتر دانیشتوانی ئه‌م گونده موعاناتی زۆریان چه‌شتووه و خه‌ڵكێكی هه‌ژارو كوردپه‌روه‌ر له‌م شوێنه نیشته‌جێن" بۆیه شایه‌نی ئه‌وه‌ن كه خزمه‌تی زیاتریان پێشكه‌ش بكرێ.
هاوكات پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو مژده‌ی ئه‌وه‌شی پێدان كه پێویسته ئاوهرۆكهشیان بۆ ته‌واو بكرێ" جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێمه‌ش وه‌ك خه‌ڵكی ئه‌م گونده خۆشحاڵین و به دڵنیاییشه‌وه پرۆژه‌كان ناوه‌ستن و هه‌وڵی جیدیش ده‌درێ به‌ر له واده‌ی خۆی کارەکان ته‌واو بكرێ ....