به ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر كۆڕبه‌ندی تووشبووانی شێرپه‌نجه به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 2ـی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، ئاماده‌یی كۆڕبه‌ندی تووشبووانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بوو، كه رێكخراوی ئاشتی له رۆژی جیهانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ و پارێزگای هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر رێكیان خستبوو.
شایانی باسه له‌و كۆڕبه‌نده‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر و پزیشكانی شاره‌زای شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و ژماره‌یه‌ك له چاكبووانی ئه‌و نه‌خۆشییه ئاماده‌ی كۆڕبه‌نده‌كه بوون.
تێیدا لە رێگەی داتاشۆ ئه‌وه دووپاتكرایه‌وه، كه بۆ خۆپارێزی له تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه پێویسته هه‌موو مانگێك پشكنینی ته‌ندروستی بۆ ئافره‌تان ئه‌نجام بدرێت، تاكو له ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه هۆشیار و ئاگادارببنه‌وه.