بەگوژمەی نزیکەى (300 ملیۆن دینار) بەردی بناغەی پرۆژەى قیڕتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکى (9000)ى ناحییەى دارەتوو دانرا

بەگوژمەی نزیکەى (300 ملیۆن دینار) بەردی بناغەی پرۆژەى قیڕتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکى (9000)ى ناحییەى دارەتوو دانرا

ئەمڕۆ دووشەممە 2022.10.3، لەژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و جوان فەتحوڵڵا، قائیمقامى قەزایی دەشتى هەولێر و سەرتیپ خالید، بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکان و ژمارەیەکى دیکە لەئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، بەردی بناغەی پرۆژەى قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکى (9000)ى ناحییەى دارەتوو بەگوژمەى (295 ملیۆن و 522 هەزار و 125 دینار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بۆ ساڵى 2021-2022 دانرا، کە بە شێوەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێدەکرێت و ماوەی تەواوکردنى پڕۆژەکەش(30) ڕۆژە.

لەبارەى پڕۆژەکە، پارێزگارى هەولێر داوای لە تیمەكانی شارەوانی و سەرپەرشتیار و ئەندازیارانى پڕۆژەکە كرد، لە جێبەجێكردنی پرۆژەكەدا هەوڵەکانیان زیاتر بخەنەگەڕ بۆ خێرا تەواوکردنى پڕۆژەکە، هەروەها وێڕایى پیرۆزبایی لەهاوڵاتییانى ناوچەکە ئومێدى خواست ئەنجامدانى پڕۆژەکەش ببێتە مایەى ڕەزامەندیى دانیشتوانى ئەو گەڕەکە و ناحییەکە کە شایەنى خزمەتکردنى زیاترن.

بەتەواوبوونى پڕۆژەکە، کە قیرتاوکردنى (20,950م2)یە، ئاسانكاریى زۆر باش بۆ دانیشتووانی ناوچەکە دەستبەر دەکات و گرفتى زۆرى هاتووچۆى هاوڵاتییان چارەسەر دەکات.