رێکخستنی شەقام و سەر رێرەوی کەندەکان لە سەرپێچییەکان خاوێن دەکرێتەوە..

رێکخستنی شەقام و سەر رێرەوی کەندەکان لە سەرپێچییەکان خاوێن دەکرێتەوە..


دوابەداوی کۆبوونەوەی سەرۆکی شارەوانی هەولێر لەگەل
سەرجەم بەرێوەبەری شارەوانییەکان هەڵمەتی لادان و هەڵگرتنی سەرپێچییەکان بە شێوەی گشتی و سەرپێچی بەردەم کەندو ڕێڕەوەکانی ئاوەڕۆی هەولێر لە سنوری بەرێوەبەرایەتی شارەوانی چوار دەستکراوە بە هەلمەتێکی فراوان لەگەل بەرێوەبەرایەتی ئاودێری پارێزگای هەولێر و پۆلیسی شارەوانی بۆ لادانی سەرپێچییەکان.
مەبەست لەو ھەلمەتانە رێکخستنی شەقام و پاراستنی رێگیریەکانی کەندو رێرەوی ئاوەرۆکانە کە لەدەرئەنجام دەبێتە پاراستنی ژیانی ھاوولاتییان لەکاتی باران بارین ..
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بەردەوام دەبێت لە لادانی سەرجەم سەرپێچییەکان بە ئامانجی ڕێکخستنەوەی شەقام و بازاڕەکان و دروست نەبوونی بەربەست لەبەردەم ڕێرەوەکانی ئاوەرۆی شار…