پارێزگاری هەولێر ئامادەیی مەراسیمی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەیی لاوان دەبێت..
ئهمرۆ سێشەممە رێکەوتی 4-10-2022 بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو ، دکتۆر عەلی رەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا، نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر و نوێنەری وەزیری پەروەردەو ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستاو قوتابیان، نۆژهنكردنەوهی قوتابخانەی ( لاوان)ی بنەڕەتی کوڕان لەلایەن کۆمپانیای ڤیژن ئیجوکەیشن بەرێوە چوو…
پارێزگاری هەولێر هۆڵ و ژوورەکانی قوتابخانەکەی بەسەر کردەوەو دەستخۆشی لە کۆمپانیاو مامۆستایان کرد…
ئەم قوتابخانەیە هەژدە پۆلیەو 700 قوتابی لە خۆی دەگرێ کە بەسەر شەفتی بەیانیان و ئێوارون دابەشبوون…
لە لایەن کۆمپانیای ناوبراو بە گوژمەی 300000 دۆلار لە ماوەی چوار مانگدا بە تەواوی نۆژەنکراوەتەوە…
شایەنی باسە کۆمپانیای ڤیژن ئیجوکەیشن کۆمپانیایەکی ناوخۆییەو تایبەتە بە بوارەکانی پرۆسەی پەروەردەیی…