بازارى سپی لە زبڵ و خاشاك خاوێنکرایەوە
بەسەرپەرشتی لێژنەی ژینگە پارێزی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزری و ژینگەپارێزی، بە کارێکی هەرەوەزی پاشماوەی خانووبەرەی پێش بازاڕی سپی، کە سیمایەکی ناشیرینی بە ناوچەکە بەخشیبوو، خاوێنکرایەوە…..
بە ڕاسپاردەی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە دەیان شۆفەڵ و قەلاب، بڕی 1500 تۆن، لە پاشماوەی زبڵ و خاشاکی خانووبەرە لە بازاڕی سپی شاری هەولێر خاوێنکرایەوە، سەرەڕای ئەوەی تەواوی پاشماوەکان لەسەر ڕێڕەوی شەقامی پێش بازاڕەکە هەڵگیران، کە ڕێگربوون لە دروستکردنی شەقامەکە و تەواوبوونی پرۆژەکە….