بە گوژمه‌ی 288 ملیۆن دۆلار پڕۆژەى ئاوی قورسی هه‌ولێر جێبەجێدەکرێت کە ڕۆژانه 840 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو پاك دەکاتەوە
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی چه‌ند پڕۆژە‌یه‌كه‌وه، هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردن و دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئاوی قورسی ماڵانی داوه، یه‌كێك له‌و پڕۆژانەش کە ئێستا له شاری هه‌ولێر له قۆناغی ته‌نده‌رینگە و بڕیار وایە ده‌ست به دروستكردنی بكرێت، پڕۆژەى وێستگه‌ی ئاوی قورسی هه‌ولێرە، کە بە گوژمه‌ی (288) ملیۆن دۆلار له ڕێگه‌ی ڕێكخراوی جایكای ژاپۆنییه‌وه لە ته‌نده‌رینگە و كاری ڕاوێژی بۆ ئەنجام دەدرێت و وه‌ك قه‌رزی درێژخایه‌ن له لایه‌ن دوو كۆمپانیای ژاپۆنی و به سه‌رپه‌رشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕێكخراوی جایكا جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئێستادا زه‌وی بۆ پڕۆژەکە ته‌رخان كراوه و بڕیار وایه لە سه‌ره‌تای ساڵی نوێ ده‌ست بەپڕۆژەکە بكرێت.
ئەم پڕۆژەیە دوو كاری گرنگ ئه‌نجام دەدات:
یه‌كەم/ دروستكردنی وێستگه‌یه‌كی گه‌وره‌یه به ته‌كنه‌لۆجیای ژاپۆنی بۆ پاڵاوتن و پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی له ماڵان ده‌رده‌چێت، جیا له سوودوه‌رگرتن له ئاوی باران.
دووه‌م/ تۆڕی ئاو له چه‌ند گه‌ڕە‌كێك دروست ده‌كرێت و بە ئاوی قورسى ئەم وێستگه‌یه‌وه دەبەسترێنەوە، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پاككردنه‌وه‌ی ئاوی ژێرزه‌وی.
له قۆناغی یه‌كه‌مدا یه‌ك له‌سه‌ر هه‌شتی پرۆژە‌ی ئاوی قورسی هه‌ولێر دروست دەكرێت و 75 كیلۆمه‌تر تۆڕی ئاوه‌ڕۆی له‌گه‌ڵدایه كه هێڵه سه‌ره‌كییه‌كان و هێڵه ناوه‌ندی و لاوه‌كییه‌كان ده‌گرێته‌وه، لەكاتی ته‌واوبوونی 100%یشدا، 840 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی ئاوه‌ڕۆ له ڕۆژێكدا پاك ده‌كاته‌وه.
جێبه‌جێكردنیئەم پڕۆژەیە، سێ گه‌ڕە‌كی شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوه‌ڕۆیه ده‌به‌سترێنه‌وه و ئاوی قورسی ماڵان له ڕێگه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌وه بۆ ئه‌و وێستگه‌یه ده‌ڕوات، دواتر هه‌ر له‌و وێستگه‌یه‌دا ئاوه قورسه‌كه ده‌پاڵێورێت به جۆرێك كه ده‌گاته 90%ی ئاوی ئاسایی كه ته‌نیا بۆ خواردنه‌وه ناشێت، به‌ڵكو بۆ كشتوكاڵ و سه‌وزایی و پیشه‌سازی و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ش به‌كار دێت.
سوودەکانی پڕۆژەکە:
چه‌ندین گرفت كه‌م ده‌كاته‌وه و له ئه‌نجامدا سوودی جۆراوجۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه له‌وانه:
ـ له ڕووی ژینگه‌ییه‌وه واده‌كات ئاوی ژێرزه‌وی زیاتر پیس نه‌بێت.
ـ ته‌واوكردنی ئه‌م پڕۆژە‌یه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌نده سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك (كه‌ندی توڕە‌ق و عاره‌ب كه‌ند) ته‌نیا ئاوی پاكی پێدا بڕوات.
ـ ئه‌و ئاوه‌ی لەسەر زه‌ویه‌كه ده‌مێنێته‌وه واتا سه‌رخانه‌كه‌ی ده‌توانرێت بۆ مه‌به‌ستی كشتوكاڵی سوودی لێوه‌ربگیرێت.
ـ ده‌توانرێت ئه‌و ئاوه بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ پاركه‌كانی وه‌كو شانه‌ده‌ر و سامی عه‌بدولڕە‌حمان و ئه‌وانی دیكه تا بۆ مه‌به‌ستی ئاودان سوودی لێوه‌ربگیرێت.
- ئه‌و پڕۆژە‌یه سوودی بۆ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شه‌قامی 120 مه‌تری و 150 مه‌تری ده‌بێت بۆ زیادكردنی ڕووبه‌ری سه‌وزایی له‌و ناوچانه.