پارێزگاری هه‌ولێر: كێشه‌ی سه‌ره‌كیمان چه‌شنی وڵاتانی جیهان گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وایه"
پارێزگاری هه‌ولێر: كێشه‌ی سه‌ره‌كیمان چه‌شنی وڵاتانی جیهان كێشه‌ی گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وایه" مه‌ترسی وشكه ساڵی و ئه‌گه‌ری روودانی لافاوه" ئه‌وانه هه‌موو كێشه‌ی جیدین بۆ هه‌ولێر. بۆیه له كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامداین تاوه‌كو ئالیه‌ت و رێگیرییه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی بدۆزینه‌وه.
ئه‌مرۆ 5ـێ تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2022 پارێزگاری هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو پێشوازی له باولا گانلی بالێۆزی وڵاتی ئوستورالیا له عێراق كرد
له دیدارێكدا وێڕای ئاڵوگۆڕكردنی خۆشحاڵی دڕبڕین به‌و دیداره" باولا گانلی بالێۆزی وڵاتی ئوستورالیا له عێراق رایگه‌یاند: كه مه‌به‌سه‌ت له‌و دیداره‌یان زیاتر به‌رچاوروونییه له هه‌ندێ پرسی هه‌ستیاری عێراق و هه‌رێمی كوردستان" ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه" كه له نزیكه‌وه دیداری له‌گه‌ل سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی دیكه‌ی باڵا سازداوه‌و سه‌رنج و تێبینییه‌كانی ئه‌وانیشی تۆماركردووه. له‌م رووه‌شه‌وه چه‌ندی پرسیارێكی له‌گه‌ل پارێزگاری هه‌ولێر گه‌نگه‌شه‌كرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر به تێر‌و ته‌سه‌لی هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر چه‌ند پرسگه‌لێك كردوده‌رباره‌ی به‌رسڤی پرسیاره‌كانی باولا گانلی" پارێزگار رایگه‌یاند: كه پرسی سیاسیی عێراق ئالۆزو ئاڵۆزكاوه‌و ئه‌وه بۆ سالێك ده‌چێ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراوه" به‌ڵام به هۆكاری ده‌ستێوه‌ردانی هه‌رێمایه‌تی و زاڵبوونی ململانێ وبیری مه‌زهه‌بگه‌رایی هێشتا حكومه‌ت له عێراق پێكنه‌هاتووه" به‌و هۆیه‌شه‌وه دۆخی هاوڵاتیان شلۆقتر ده‌بێت و به‌و شێوه‌یه‌ش به‌رده‌وام بێت" ئه‌وه ئاینده‌ی عێراق به‌ره‌و نادیاری هه‌نگاو ده‌نێ" چونكه بۆشایی ئه‌منی رۆژ له دوای رۆژ خراپتر ده‌بێت و دیموكراسییه‌ت ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێر" روونی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به ئومێده‌وه له ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی ده‌روانی" تاوه‌كو كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی له‌گه‌ل به‌غدا یه‌كلایی بێته‌وه و چاره‌سه‌ریه‌ك بۆ بڕینی بودجه دیاری بكرێ" كه قووتی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه.
پارێزگاری هه‌ولێر" جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ململانێ نێوان حیزبه كوردستانییه‌كان به تایبه‌ت یه‌كێتی و پارتی ته‌نها نواندنی دیوی نۆڕماڵی پرۆسه‌ی دیموكراسیه‌ته" به دلیلی ئه‌وه‌ی ئه‌و ململانێیانه نه‌بوونه‌ته هۆكاری په‌كخستنی كاری حوكمرانیه‌تی هه‌رێمی كوردستان" ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حیزبه كوردستانییه‌كان په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تییه و له پێناو به‌رقه‌رار كردنی ئاشتی و دیموكراسییه. له‌شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش و رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ل كۆرۆنا هه‌موو له‌یه‌ك به‌ره‌ی به‌رگری كردن‌دا بوون.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، ده‌رباره‌ی كێشه‌ی راسته‌قینه‌ی هه‌ولێری پایته‌خت رایگه‌یاند: كه كێشه‌ی سه‌ره‌كیمان چه‌شنی وڵاتانی جیهان كێشه‌ی گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وایه" مه‌ترسی وشكه ساڵی و ئه‌گه‌ری روودانی لافاوه" ئه‌وانه هه‌موو كێشه‌ی جیدین بۆ هه‌ولێر. بۆیه له كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامداین تاوه‌كو ئالیه‌ت و رێگیرییه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی بدۆزینه‌وه. هه‌روه‌ها كێشه‌ی ئاواره‌كان به‌لای ئێمه‌وه دیسانه‌وه كێشه‌ی سه‌ره‌كین" كه ئێستا له هه‌رێمی كوردستانن و كۆمه‌كییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان له‌سه‌ر بڕاوه و له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه بڕیاری داخستنی كه‌مپه‌كان دراوه" به‌لای ئێمه‌شه‌وه وه‌ك كارێكی ئینسانی ته‌ماشا ده‌كرێن" بۆیه ناكرێ به زۆره ملێ وه‌ده‌ر بنرێن.
پارێزگاری هه‌ولێر، دووپاتیكرده‌وه كه هه‌موو ئه‌و كێشه‌و ئاریشانه نه‌بوونه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م به‌رده‌وامیدان به پرۆسه‌ی چاسازی و چاكتر كردنی بژێوی هاوڵاتیان و به‌رقرار كردنی ئاسایش و سه‌رخستنی كاری حكومه‌ت ...
بۆ به‌رده‌وامی دان به‌م رۆحیه‌ته‌ش پێویستیمان به پاڵشتی نێوده‌وڵه‌تییه...
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باولا گانلی بالێۆزی وڵاتی ئوستورالیا له عێراق سوپاسی وڵامی راشكاوانه‌ی پارێزگاری هه‌ولێری كرد‌و دووپاتیكرده‌وه كه ئوستورالیا له نزیكه‌وه چاودێری گۆڕانكاریه ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و هیواخوازیشه به زووترین كات كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێ…