بۆ یادى ڕۆژى ‬لەدایكبوونی‮ ‬پێشەوای‮ ‬ئیسلام‮ ‬حەزرەتی‮ ‬محەمەد‮ (‬د‮.‬خ‮) کۆبوونەوەیەکى تایبەت ئەنجامدرا

بۆ یادى ڕۆژى ‬لەدایكبوونی‮ ‬پێشەوای‮ ‬ئیسلام‮ ‬حەزرەتی‮ ‬محەمەد‮ (‬د‮.‬خ‮) کۆبوونەوەیەکى تایبەت ئەنجامدرا


نیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەمە 2022.10.5، بەمەبەستى ئامادەکاریی بۆ ڕۆژى ‬لەدایكبوونی‮ ‬پێشەوای‮ ‬ئیسلام‮، ‬‬فەخری‮ ‬كائینات حەزرەتی‮ ‬محەمەد‮ (‬د‮. ‬خ‮)، بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و تەیب زرار، بەڕێوەبەرى گشتیى ئاوقافى هەولێر و بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و بەڕێوەبەرى ئەوقافى هەولێر و بەڕێوەبەرى ژینگە پارێزى هەولێر و سەرۆکى کۆمەڵەى قورئان خوێنانى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى ئامادەکارییەکان بۆ بەرز ڕاگرتنى ئەو یادە پیرۆزە کرا، کە ساڵانە لە هەولێرى پایتەختی هەرێمى کوردستان ئەم یادە پیرۆزە بەرێورەسمى جەماوەرى فروان و رێکخستنی مەولوود و گوتنەوەی سروودە ئایینیەکان و چەند چالاکییەکی دیکە جۆراو جۆر دەکرێتەوە.