دروستكردنی ئاوەڕۆی گەڕەكی 8ی حەسارۆكان گەیشتە قۆناغی كۆنكرێتكردن و كاركردنیش تێیدا بەردەوامە

دروستكردنی ئاوەڕۆی گەڕەكی 8ی حەسارۆكان گەیشتە قۆناغی كۆنكرێتكردن و كاركردنیش تێیدا بەردەوامە

دوای ئەوەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی گەڕەكی 8ی حەسارۆكانی كرد و بڕیاری دا بەزووترین كات خزمەتگوزاریی ئاو و ئاوەڕۆ و شەقام بگەیەندرێتە گەڕەكەكە، لەوكاتەوە هەنگاوە كردەییەكانی گەیاندنی خزمەتگوزاری دەستیپێكرد.
ئێستا كاركردن لە دروستكردنی شەقامى 60 مەتری و ئاوەڕۆكانی 8ی حەسارۆكان بە سەرپەرشتیی ئەندازیار و ڕووپێوان و ستافی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆکانی هەولێر بە باشی بەڕێوە دەچێت و دروستكردنی ئاوەڕۆکەش گەیشتووەتە قۆناغی كۆنكرێتكردن و كاركردن تێیدا بۆ تەواوكردنی كۆی پاكێجەكانی پرۆژەكە بەردەوامە.

ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر