پارێزگاری هەولێر: بە ئەرکی سەر شان و واجیبی خۆمانی دەزانین پاڵپشتی و داکۆکی لە یانەیەك بکەین، کە بەردەوام لە نوێبوونەوەو هەڵکشاندایە…

پارێزگاری هەولێر: بە ئەرکی سەر شان و واجیبی خۆمانی دەزانین پاڵپشتی و داکۆکی لە یانەیەك بکەین، کە بەردەوام لە نوێبوونەوەو هەڵکشاندایە…



بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە یانەی وەرشی شەترەنجی خانزاد مەراسیمێك بۆ رێزلێنانی یاریزان و پاڵەوانان لە لاوان و تازە پێگەیشتوانی شەترەنج بەرێوە چوو…
ئەو یاریزانانە لە دواین پاڵەوانییەتی شەترەنج، کە لە شاری موسڵ بەرێوە چوو پلەی یەکەم و دووەمیان لەسەر ئاستی عێراق بە دەستهێنابوو، هەروەها لەسەر ئاستی تاك چەند یاریزانێکی شاری هەولێر پلەکانی یەکەم و دووەم و سێهەمیان بە دەستهێنابوو، بۆ ئەو مەبەستە پارێزگاری هەولێر مەراسیمی رێزلێنانی بۆ سازکردن…
لە بەرسڤی رۆژنامەنووسانیش ئومێد خۆشناو دووپاتیکردەوە، کە یانەی شەترەنجی خانزاد مێژووێکی پرشنگداریان هەیە و دیارترین یانەی سەر ئاستی عێراقن و چەندین ساڵیشە پێشەنگایەتیان بەرنەداوەو بوونەتە مایەی شانازی بۆ شاری هەولێر…
پارێزگار جەختی کردەوە کە بە ئەرکی سەر شان و واجیبی خۆمانی دەزانین پاڵپشتی و داکۆکی لە یانەیەك بکەین، کە بەردەوام لە نوێبوونەوەو هەڵکشاندایە…