پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن، فەخرى کائینات حەزرەتی محه‌مه‌د لمسته‌فا (درودى خواى لە سەربێت) پیرۆزبایی لە تەواوى موسڵمانانى جیهان بەگشتیى و کوردستان و هەولێرى پایتەخت بە تایبەتى دەکەین، له‌م یادە پیرۆزه‌دا لە خودای مەزن داواكارین ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت و خۆشی به ڕووی هەموو لایەک بكاته‌وه و گەلى کوردستان و مرۆڤایەتى لە هەموو ناخۆشى و نەهامەتییەک ببپارێزێت.
ئومێدەوارین ئه‌م یادە پیرۆزە ببێتە ماییەى قووڵتربوونەوەى گیانی لێبورده‌یی و دادپەروەری و یەکسانى و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی لە کوردستان و سەرانسەری عێراق و ناوچەکە بەگشتیى.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2022.10.7