بەئامادەبوونی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، دیدارى "پرسی كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ شەممە 2022.10.8، بەئامادەبوونی ڕێزدار مەسرور بارزانی ، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە هەولێرى پایتەخت دیدارى "پرسی كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" بەڕێوەچوو کە لەلایەن زانکۆی سۆران، بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ زانکۆی ساینس پۆ گرۆنۆبڵی فەڕەنسا و سەنتەری فەڕەنسی بۆ توێژینەوە سەبارەت بە عێراق ڕێکخرابوو.
لە دیدارەکەدا بەرپرسە باڵا سیاسییەکان و پسپۆڕانی زانستە سیاسییەکان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات تێیدا بەشدابوون و گفتوگۆ لەسەر بابەتە پەیوەندیدارەکان کرا.