مێژوویی مه‌ولوود خوێندنه‌وه….
ده‌رباره‌ی مێژوویی خوێندنه‌وه‌ی مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ر( دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) چه‌ندین بیر‌و بۆچوون هه‌یه" دیاترینیان ناوی سولتان موزه‌فه‌ره‌دین گۆكبۆرویه، كه سوڵتانی هه‌ولێر بووه له سه‌رده‌می ئه‌تابه‌كییه‌كان ....
سولتان موزه‌فه‌ره‌دین، له مێژووی شاری هه‌ولێر ناوی خۆی به پیتی زێرین نوسیوه‌ته‌وه و تا ئێستا كاریگه‌رییه‌كانی به‌سه‌ر هه‌ولێرییه‌كانه‌وه ماوه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی سولتان موزه‌فه‌ره‌دین گۆكبۆرو، گرنگیدان بوو به رۆژی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د (د.خ). له‌گه‌ل ئه‌مه‌ش له‌و سه‌رده‌مه چه‌ند مانگێك به‌ر له یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د (د.خ)، شاری هه‌ولێر ده‌ڕازرایه‌وه و ئاماده‌كاری بۆ ئه‌م بۆنه‌یه ده‌كرا....
جگه له شاری هه‌ولێر، له شاره‌كانی تریش خه‌ڵك بانگهێشت ده‌كران بۆ ئه‌م بۆنه‌یه و ھه‌روه‌ھا هاوكاری هه‌ژاران ده‌كرا....
حه‌قیقه‌تێكیش بۆ مێژوو" سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین" له هه‌موو بواره‌كان" شارستانیه‌تێكی گرنگی به هه‌ولێر به‌خشی تاوه‌كو له ٢٩ حوزه‌یرانی ١٢٣٢ كۆچی دوایی كرد ..
چه‌ند بۆچوونێك هه‌یه له‌سه‌ر مه‌زاری سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین. یه‌كێك له بۆچوونه‌كان ده‌ڵێت: ته‌رمی سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین گۆكبۆرو له رۆژهه‌ڵاتی قه‌ڵای هه‌ولێر له لای شه‌قامی موزه‌فه‌رییه نێژراوه......