بەئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، مزگەوتى حاجیە شیرین کرایەوە
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2022.10.8، بە ئامادەبوونی د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی و بەڕێوەبەری ئاوقافی هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لەمامۆستایان و پیاوانی ئاینی، لەڕێورەسمێکدا، مزگەوتى حاجیە شیرین لەگەڕەکى سەفینى شارى هەولێر کرایەوە.