گرێبەستى پڕۆژەى دروستکردنى جووت سایدی فیدراڵ لە کۆیە، بەگوژمەى زیاتر لە (6) ملیار دینار لەگەڵ کۆمپانیایى ساکار واژووکرا

گرێبەستى پڕۆژەى دروستکردنى جووت سایدی فیدراڵ لە کۆیە، بەگوژمەى زیاتر لە (6) ملیار دینار لەگەڵ کۆمپانیایى ساکار واژووکرا



دواى ڕەزامەندى ڕێزدار مەسرور بارزانى، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێکەوتى 2022.4.17، لەسەر خەرجکردنی بڕى (6,350,000,000) شەش ملیار و سێ سەد و پەنجا ملیۆن دینار، بۆ دروستکردنی شەقامی جووت سایدی فیدراڵ لە ناوەندی قەزایی کۆیە، ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.10.9، دواى تەواوبوونى پرۆسەى یاسایی و خستنە تەندەریگى پڕۆژەکە، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و حاکم طارق حه‌یده‌رى، قائیمقامى قەزایی کۆیە و محمەد ساڵح، سەرۆکى شارەوانى کۆیە، لەدیوانى پارێزگا، گرێبەستى پڕۆژەى دروستکردنى جووت سایدی فیدراڵ لەشارى کۆیە لەگەڵ کۆمپانیایى ساکار واژووکرد.

دواى ئەوەى لەڕێکەوتى 2022.4.17، لەلایەن قائیمقامیەتى قەزایی کۆیە لە ڕێگەى بەڕێز پارێزگارى هەولێر پەیوەندى بە جەنابى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێم کرا بۆ چاککردنى ڕێگاى دەرەکى 40 مەترى فیدرال و وەرگرتنى ڕەزامەندى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر خەرجکردنی بڕى (6,350,000,000) شەش ملیار و سێ سەد و پەنجا ملیۆن دینار، لەلایەن سەرۆکایەتى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانەوە لە ڕێککەوتى 2022.6.9 بەنووسراوى ژمارە (8498) بۆ وەزارەتى دارایی بڕیار تەرخانکردنى گوژمەى پێویستى بەشێوەى نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ پڕۆژەکە تەرخانکرا، دواتر لە ڕێککەوتى 2022.8.2 دواى ڕەزامەندبوونى وەزیرى پلاندانان لەڕێککەوتى 2022.9.20 بەنووسراوى 481 لەڕێککەوتى 2022.9.20، فەرمانى کارگێرى بۆ پڕۆژەکە لەلایەن پارێزگارى هەولێر بۆ جێبەجێکردنى دەرکرا و لەڕێککەوتى 2022.9.22 لەلایەن پارێزگاى هەولێرەوە پڕۆژەکە سپێردرا بە کۆمپانیای ساکار، ئەمڕۆش لەدیوانى پارێزگا گرێبەستى دەستکردن بە پڕۆژەکە لەگەڵ کۆمپانیایى ناوبرا واژووکرا.

جێگەى باسە، پڕۆژەى دروستکردنى جووت سایدی فیدراڵ لەشارى کۆیە کە درێژیەکەى زیاتر لە 6 کیلۆمەترە و، پێکهاتووە لە ئەندەر پاسێک، یەک پرد و ئاوەڕۆی لولەیی و قەنتەرە و ڕوپۆشکردنى شه‌قامه‌كه‌ بە دوو چینى قیرى ستابلایزەر و بایندەر، پڕۆژەیەکى ستراتیژى گرنگى شارى کۆیەیە و بەگۆژمەى (6,350,000,000) شەش ملیار و سێ سەد و پەنجا ملیۆن دینار لەسەر بودجەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لەچوارچێوەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر دەست بەدروستکردنى دەکرێت.