دوای نۆژەنکردنەوەی گەلەری میدیا، یەکەمین پێشانگای شێوەکاری کرایەوە
ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی 9-10-2022 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە ئامادەبوونی دکتۆر سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و فەرهەنگ غەفور بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و ژمارەیەکی بەرچاو لە شەیدایانی هونەری، دوای نۆژەنکردنەوەی گەلەری میدیا لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە، بەرێوەبەرایــەتی گشــتی ڕۆشنبــیری و هونــەری هەولێــر بەشی هونــەری شیــوەکاری لە ۱۳ مــین ساڵیــادی کۆچــی دوایــی ماموســتا و هونــەرمەندی گــەورەی شیــوەکاری( پرۆڤیســۆر د . محمــد عــارف )، پیــشانگایــەکی تایبــەتی بۆ خاتــوو ( یاسەمین بەرزنجــی ) ی هاوژیــنی کۆچکردوو کردەوە.
تابلۆکان گوزارشتیان لە سروشت و سیحری سروشت و رەهەندەکانی پشتەوەی سروشت دەکرد، هاوکات چەند تابلۆیەکی جیاوازیش بەدی دەکرا، کە هونەرمەند شارەزایی و سەلیقەی خۆی وەک مۆرکی تایبەتی لەسەر بەجێهێشتبوو.
پارێزگاری هەولێر وێڕای دەستخۆشی لە هونەرمەند، پیرۆزبایی لەسەرجەم هونەرمەندان کرد بەبۆنەی نۆژەنکردنەوەی گەلەری میدیا و ئومێد خواست لە داهاتوودا لەڕێگەی ئەم گەلەرییەوە بتوانرێت خزمەتی زیاتری هونەرمەندان و ڕوتی هونەری شێوەکاری لەشارەکەمان بکرێت.