پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو، ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە 9-10-2022 بەشداری لە مه‌راسیمی "ڕۆژی یه‌كبوونیی نیشتمانیی ئه‌ڵمانیا"، کرد
كه له لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌و وڵاته‌وه له هه‌ولێر ڕێكخرا بوو، لەو مەراسیمەدا وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به نوێنه‌رایه‌تی رێزدار "مه‌سرور بارزانی"، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.
له وته‌كه‌یدا، بەرێز " وەزیری ناوخۆ"
گوتی: "ئه‌ڵمانیا له سه‌ره‌تای درووستبوونی هه‌رێمه‌وه، هاوكارێكی گرنگمان بووه. ئه‌ڵمانییه‌كان شان به‌شانی پێشمه‌رگه دژی داعش شه‌ڕیان كردووه، ڕاهێنانیان به هه‌زاران پێشمه‌رگه كردووه و هاوكارییه‌كی زۆریان كردوون. پێزانینمان بۆ ئه‌و هه‌وڵانه هه‌یه".
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا، وه‌زیری ناوخۆ جه‌ختیكرده‌وه، كه "پێویسته سوپاسی ئه‌ڵمانیا بكرێت، بۆ ئه‌و هاوكاریانه‌ی بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران دابینی كردوون، به تایبه‌تی هاوكاری كردنی قوربانیانی ده‌ستی داعش".
ئه‌وه‌یشی گوت: "گرنگه ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وامی بدات به هاوكارییه‌كانی و ئاماده‌یی ئه‌و وڵاته له چوارچێوه‌ی كونسوڵخانه‌ی گشتیی و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی له هه‌ولێر، جێی ستایشن و سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه، گه‌شه‌پێدانی ئابووری، كولتووری و سیاسی له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.