بەگوژمەى زیاتر لە (31 ملیار دینار) دەستکرا بە پڕۆژەى دیزاینکردن و دروستکردنى بەرزە پردى ئۆڤەرفڵاى لە دوو ڕێیانى کۆڕێ - شەقلاوە - هەولێر، لەگەڵ یەکخستن و فراوانکردنى شەقامى تونێلى مەسیف - شەقڵاوە

بەگوژمەى زیاتر لە (31 ملیار دینار) دەستکرا بە پڕۆژەى دیزاینکردن و دروستکردنى بەرزە پردى ئۆڤەرفڵاى لە دوو ڕێیانى کۆڕێ - شەقلاوە - هەولێر، لەگەڵ یەکخستن و فراوانکردنى شەقامى تونێلى مەسیف - شەقڵاوە

بەگوژمەى (31 ملیار و 49 ملیۆن و 771 هەزار دینار) لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى ڕێگا و بانى هەولێر و بەشێوەى بەڵێندەرایەتى لەڕێگەى کۆمپانیاى (کافین گروپ)، دەستکرا بەپڕۆژەى بەرزە پردى ئۆڤەرفڵاى لە دوو ڕێیانى کۆڕێ - شەقلاوە - هەولێر و فراوانکردن و یەکخستنى شەقامى تونێلى مەسیف - شەقڵاوە، کە زیاتر لە 7 کیلۆمەتر شەقام لە خۆدەگرێت لەگەڵ دوو پرد، ماوەى دیاریکرا بۆ تەواوکردنى پڕۆژەکەش (430) ڕۆژە.

بەکۆتاهاتنى پڕۆژەکە، کە پڕۆژەیەکی ستراتیژی شاری هەولێرە و بەشێوە و شێوازێکى مودێرن و سەردەمیانە دەستى پێکراوە، سودێکى زۆرى دەبێت بۆ هاوڵاتییان و خەڵکى ناوچەکە، ئەوە جگە لە کەمکردنەوەى قەرەباڵغى و ڕوداوى هاتۆچۆ.