ڕووناکى هەولێر زیاتر دەکرێت

ڕووناکى هەولێر زیاتر دەکرێت

لەبەردەوامى کارەکانى جوانتر و ئاوەدانکردنەوەى پترى شاری هەولێر، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارک و باخچەکانی هەولێر دەستیانکرد بە هەڵمەتێکی فراوانى ڕووناککردنەوەی پارک و باخچەکان، بە دانانی چەندین جۆرى ئینارە و بلاجکتۆرى نوێ و ڕووناکەرەوەى سەردەمیانە لە ناو هەر یەک لە پارکەکانى (گڵکەند، پێشمەرگە، پەپوولە، شانەدەر یەک و چەند باخچەیەکی دیکەی گەڕەکەکانى هەولێرى پایتەخت.