بە زیاتر لە (163 ملیۆن دینار) كۆگەیەکى گرنگى ئاو تەواوكرا
بە گوژمەی (163 ملیۆن و 603 هەزار و 250 دینار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی هەولێر، بەسەرپەرشتیی تیمی هونەری و ئەندازیاری بەڕێوبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر، كارەكانی دروستكردنی پرۆژەی كۆگەی ئاوی بەستۆڕە تەواو كرا كە پێكهاتووە لە پەرژین و حەوزی ئەندازەیی.
پڕۆژەکە دەبێتە هۆی پەرەپێدانی سێكتەری ئاوی خواردنەوەی شارۆچكەكە و بەلای هاووڵاتییانەوە زۆر گرنگە و لە ئێستاشدا خراوەتە خزمەتی هاوڵاتییانی شارۆچكەی بەستۆڕەوە.