بە گوژمەی نزیکەى (دوو ملیار و نیو دینار) پرۆژەیەكی ستراتیژى ئاوەڕۆ لە شاری هەولێر دروست دەكرێت

بە گوژمەی نزیکەى (دوو ملیار و نیو دینار) پرۆژەیەكی ستراتیژى ئاوەڕۆ لە شاری هەولێر دروست دەكرێت


بە گوژمەی نزیکەی (دوو ملیار و نیو دینار)، بەمەبەستى چارەسەركردنی گرفتی كۆبوونەوەی ئاوی باران و ڕێگریكردن لە دروستبوونی لافاو لە سەنتەری شاری هەولێر، پرۆژەیەكی گەورەی ئاوەڕۆ لەسەر شەقامی 30 مەتری تاوەكوو شەقامی 60 مەتری لە نزیك سایلۆ جێبەجێ دەكرێت و لە ئێستا بەشێكی پرۆژەكە لەسەر شەقامی 60 مەتری تەواو كراوە و كاری بەشەكانی دیكە لە ماوەی نزیكەی سێ مانگی تردا تەواو دەكرێت.

پرۆژەیە پێكهاتووە لە دروستكردنی ئاوەڕۆی سندووقی بە درێژیی (1200 مەتر)، لەسەر شەقامی 30 مەتری لە نزیك باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە دەستپێدەکات تاكو شەقامی 60 مەتری نزیك سایلۆ درێژ دەبێتەوە و گرفتی کۆبوونەوەی ئاوی باران لە شەقامی 30 مەتری و گوشاری لەسەر تۆڕەکانی ئاوەڕۆی سنوورەكە چارەسەر دەکات و بەهۆیەوە سیستەمی ئاوەڕۆی شاری هەولێر لەم زۆنەدا پێشوەچوون بەخۆیەوە دەبینێت.