هەڵمەتی پاککردنەوەى ڕێڕەوە ئاویەکان و ئاوەڕۆ و چاڵەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان بەردەوامە

هەڵمەتی پاککردنەوەى ڕێڕەوە ئاویەکان و ئاوەڕۆ و چاڵەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان بەردەوامە

لەژێر ڕاسپاردە و فەرمانى بەڕێز پارێزگارى هەولێر و لە چوارچێوەى هەڵمەتی گشتگیرى پاککردنەوەى ئاوەڕۆ و ژێر پردەكان و سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان بەر لە وەرزی باران بارین و بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەكی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و دروستبوونی لافاو لە شارى هەولێر و دەوروبەرى، تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى قوشتەپە دەستیانکرد بە خاوێنکردنەوەی کەندەکان و ڕێڕەوە ئاویە سروشتیەکانى شارۆچکەی قوشتەپە.