پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بۆ سەرۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆك كۆماری عێراق، پيرۆزبايى له د.له‌تيف ڕه‌شيد ده‌كه‌ین و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازین.
هيوادارین بۆ لەمەودوا هه‌موو لايه‌نه‌كان بەیەکەوە هاوکاربن بۆ كۆتایهێنان بە كێشە و ئاستەنگ و قەیرانەكانی ڕابردوو و پڕۆسەی سیاسیی عێراق بخەنە خزمەتی بەرژەوەندیی عێراقی فیدڕاڵ و هەرێمی كوردستان و داهاتوویه‌کی باشتر بۆ هاوڵاتییان بونیاتبنرێت و پڕۆسه‌ی سیاسی و حوکمڕای عێراقی فیدراڵ بکه‌وێته سه‌ر ڕاسته‌ڕێی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی عێراق وچیدیکە ئیستحقاقی خەڵکی کوردستان پشتگوێ نەخرێت.
به‌هیوای ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواسته‌کانی گه‌لانی عێراق بێت، پێک‌بێت و بکه‌وێته خزمه‌تی هاوڵاتیان.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2022.10.13