لەهەولێر، پێشانگاى فیستیڤاڵی پایزەى کوردستان کرایەوە
ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.10.13، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەپارکى شەهید سامى عەبدولڕەحمان، پێشانگاى فیستیڤاڵی پایزەى کوردستانى کردەوە، کە لەلایەن کۆمەڵێک گەنج بە مەبەستى پێشخستن و برەودان بەتواناکان و پاڵپشتى کردنی لاوان و بەبازاڕکردنى بەهەمە خۆماڵیەکان ئەنجامیاندابوو.
دواى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى پێشانگاى فیستیڤاڵەکە، کە پێکهاتبوو لەکارى دەستى و خوارد و خواردمەنییەکان، پارێزگارى هەولێر دەست خۆشى لەسەرپەرشتیار و بەشداربووانى پێشانگاکە کرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواستن.