(180) تۆن زبڵ و خۆڵ و خاشاک، لە پیشەسازیی باکوور کۆکرایەوە
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر لەماوەی (3) ڕۆژی کارکردنی بەردەوامیان توانیان بە بەکارهێنانی شۆفڵی گەورە و بچوک، قەلابەی گەورە و بچوک، بۆب کات و کەپس و 150 کرێکار، ناوچەی پیشەسازی باکوور پاکبکەنەوە و (180) تۆن زبڵ و خۆڵ و خاشاک و پیسی کۆبکەنەوە.
بۆیە داواکرین لە کاسبکارانی ئەو ناوچەیە، هاوکاری تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ژینگە پارێزی بن و ژینگە و پاک و خاوێنی شوێنی کاریان ببپارێزن و پابەندبن بە ڕێنماییەکان.