بە زیاتر لە (149 ملیۆن دینار) ڕێگایەکی گرنگی قوشتەپە قیڕتاوکرا
بەگوژمەی (149 ملیۆن و 600 هەزار دینار) لەسەر بودجەی سەرباری پارێزگای هەولێر، ڕێگای کۆمەڵگەی کاوە لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی قوشتەپە قیڕتاوکرا.
ڕێگاکە بە ڕووبەری 10,000مەتر2 قیڕتاوکراوە و درێژیەکەی 1700 مەترە و پانیەکەشی 6 مەتر، قیڕتاوکردنی ئەم ڕێگایە جگە لەوە گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ هاتوچۆی کومەڵگەی کاوە و کەمپی ئاوارەکان لەم سنوورە، دانیشتوانی سەرجەم ئەو گوندانەشی دەکەونە سەر ئەم ڕێگایە سوودی زۆری لێدەبینن.