لەهەولێر.. "هەڵمەتی زیادکردنى ڕێژەى سەوزایی لە دوورگەی ناوەندی و شەقام و شوستەکان بەردەوامە"

لەهەولێر..



لەپێناو بایەخدان و زیادکردنى ڕێژەى سەوزایی لە دوورگەی ناوەندی و شەقام و شوستەکانى هەولێرى پایتەخت، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارک و باخچەکانی هەولێر دەستیانکرد بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی فراوانی نەمام چاندن لە شەقامی گشتیی (پارک ڤیو) بە چاندنی چەندین نەمام لە جۆری (دار سیسەم، دەدۆنیا) ئەوە جگه لە ئامادەکردن و هەڵکەندنی چاڵ بەمەبەستی زیاتر ڕواندنی دار و درەخت و زیادکردنی ڕێژەیی سەوزایی لەو شەقامەدا.