پاککردنەوەى ڕێڕەوە ئاویەکان و ئاوەڕۆ و چاڵەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان بەردەوامە
لەژێر ڕاسپاردە و فەرمانى بەڕێز پارێزگارى هەولێر و لە چوارچێوەى هەڵمەتی گشتگیرى پاککردنەوەى ئاوەڕۆ و ژێر پردەكان و سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان بەر لە وەرزی باران بارین و بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەكی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و دروستبوونی لافاو لە شارى هەولێر و دەوروبەرى، لە سنوری ناحیەی شەمامك لەلایەن تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتى ئاودێرى هەولێر دەستکرا بە پاککردنەوەی کەند و ڕێرەوە ئاوییەکانى ئەو ناوچەیە.