لە هەولێر، بۆ یەکەم جار بەتوانا ناوخۆییەکان و بەتێچویەکی کەمتر، ڕێکخستن و هێڵکاری شەقامێکی گرنگ ئەنجامدرا

لە هەولێر، بۆ یەکەم جار بەتوانا ناوخۆییەکان و بەتێچویەکی کەمتر، ڕێکخستن و هێڵکاری شەقامێکی گرنگ ئەنجامدرا


بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.سامی جەلال، ڕاوێژکاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم و عەمید دیدار عومەر قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر، بەمەبەستی ڕێکخستنەوە و هێلکاری و ڕێککاری سیستەمی هاتووچۆ لە شەقامەکانی هەولێری پایتەخت، لەهەنگاوێکی کەم وێنەدا و بەپشتبەستن بەتوانا ناوخۆییەکان و بەتێچویەکی کەمتر لەجاران و کوالێتییەکی بەرز، بۆیەکەمین جار تاقیکردنەوەی بۆیاغی گەرمی بۆ ڕێکخستن و هێڵکاری لەسەر ڕێگای (هەولێر-بەحرکە) بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا.

جێگەی باسە، پێشتر هێلکاری و ڕێکخستنی شەقامەکان لەلایەن کۆمپانیاکان بە تێچویەکی زۆر ئەنجامدەدرا، بەڵام لەئێستادا بەهەمان کوالێتی و بە توانای خۆماڵی و دەستی کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ ئەوکارە ئەنجامدەدرێت.