لەسنوورى پارێزگاى هەولێڕ، بە گوژمەى زیاتر لە (63) ملیار دینار، دەست بەجێبەجێکردنى (116) پڕۆژەى خزمەتگوزاریى دەکرێت

لەسنوورى پارێزگاى هەولێڕ، بە گوژمەى زیاتر لە (63) ملیار دینار، دەست بەجێبەجێکردنى (116) پڕۆژەى خزمەتگوزاریى دەکرێت

لە ژێر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەچوارچێوەى پلان و بەرنامەکانى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022-2023 و خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتیان، پارێزگاى هەولێر بەگوژمەى (63 ملیار و 430 ملیۆن و 757 هەزار و 590 دینار) لە زۆربەى ئەو شوێنانەی کە پێویستن دەست دەکات بە ئەنجامدانى چەندین پڕۆژەى خزمەتگوزاریى لەسەرجەم سێکتەرە جیاوازەکان بەتایبەتى ڕێگا و بان.

دڵنیایی بە هاوڵاتییانى خۆشەویستى سنوورى پارێزگاکەمان دەدەین، لەسنوورى هەر 8 قەزایی شارەکەمان تەواوى هەوڵەکانى خۆمان خستۆتەگەڕ بۆ گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و گەیاندنى دەستى ئاوەدانى بەبێ جیاوازى و بەشێوەیەکى یەکسان، بەتایبەتى لەو گەڕەکە و کۆمەڵگا و ناحییە و قەزا و گوندانەى کە كه‌مترین ده‌ستى خزمه‌تگوزارییان پێگه‌یشتووه‌ یان له‌ڕابردوودا نه‌توانراوه‌ وه‌ك پێویست خزمه‌تیان بكرێت.

ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر