بەزیاتر لە 4 ملیار دینار قۆناغی یەکەمی گۆڕینی بۆڕیی ئاوى ئیفراز3ی هەولێر دەستیپێکرد
بەگوژمەى (4 ملیار و 650 ملیۆن دینار) قۆناغی یەکەمی پرۆژەی گۆڕینی بۆڕیی ئاوى ئیفراز3، کە ئاوی خواردنەوە بۆ نزیکەی 40%ـی گەڕەکەکانى شاری هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان دابین دەکات چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
بۆریی ئاوی ئیفراز3ى هەولێر، کە درێژیی 11 کیلۆمەترە و دەکەوێتە باکووری هەولێر، لەماوەی رابردوودا بەهۆی کۆنییەوە چەندین جار شکا و چاککرایەوە، بۆیە لە ئەنجوومەنی وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاردرا لەڕەگەوە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بکرێت و کۆی تێچووی گۆڕینی تەواوی بۆڕییەکەش 21 ملیار دینارە و بڕیاروایە ئەمساڵ بۆرییەکە بەتەواوی بگۆڕدرێت.
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر