پارێزگای هه‌ولێر: سیسته‌می وزه‌ی خۆر راستەوخۆ وزەی ڕووناکی دەگۆڕێت بۆ وزەی کارەبایی" ئه‌وه له خۆیدا دۆستایه‌تی ژینگه‌مان بۆ فه‌راهه‌م ده‌كات"
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 18_10_2022 له مه‌راسیمێكدا به ئاماده‌بوونی كه‌مال محه‌مه‌د سالح وه‌زیری كاره‌با و كه‌مال موسلیم سه‌عید وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی" ئومێد خۆشناو پارێزگای هه‌ولێرو محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌یی ژینگه و دكتۆر جوتیار عادل سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا‌و زانیاری و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی" له‌ناو دیوانی وه‌زاره‌تی كاره‌با" بە گوژمەی ( ١١٤هەزار دۆلار) پرۆژەی سیستەمی وزەی خۆر بۆ دیوانی وەزارەتی کارەبا بە توانای (١٣١) کیلۆ وات کاره‌با" لە لایەن کۆمپانیای سۆلاف ئەلیکتریك جێبەجێ کرا.
پارێزگای هه‌ولێر له وته‌یه‌كدا وێرای به‌رز نرخاندنی بیرۆكه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه" ئاماژه‌ی به‌وه‌دا" كه پێویسته هه‌موو لایه‌ك هه‌ستیاری گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای جیهانی به هه‌ند وه‌ربگرن و له بایه‌خی ئه‌و جۆره پرۆژانه جیدی بن" چونكه ئه‌م سیسته‌می وزه‌ی خۆرە، كه له وه‌زاره‌تی كاره‌با په‌یڕه‌و ده‌كرێ و ڕاستەوخۆ وزەی رووناکی دەگۆڕێت بۆ وزەی کارەبایی" ئه‌وه له خۆیدا دۆستایه‌تی ژینگه‌مان بۆ فه‌راهه‌م ده‌كات و له ژه‌هراوی بوونی هه‌وای پاك ده‌مانپارێزێ" كه‌واته ئه‌و پرۆژه‌یه شایه‌نی ئه‌وه‌یه ته‌عمیم بكرێ و پتر بایه‌خی پێ بدرێ ...
هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی ده‌سته‌یی ژینگه‌و وه‌زیری كاره‌با وته‌یان پێشكه‌شكرد.
شایه‌نی باسه سیسته‌می وزه‌ی خۆر بە پێچەوانەی پاتری یان خانەکانی سووتەمەنییه ، خانە خۆڕەکان پێویستیان بە سووتەمەنی نییە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بە پێچەوانەی مۆلیدە کارەباییەکان، هیچ بەشێکی جووڵاویان نییە. به‌ڵكو هه‌ر ئه‌وه‌یه تیشکی خۆر ده‌گۆڕن بۆ وزەی کارەبایی" ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی دابەشکردنی بەسەر بەکارهێنەرانی پیشەسازی و بازرگانی و نیشتەجێبوون.