هه‌ولێر: بە گوژمەی ٢١٩،٧٥٠،٠٠٠ دینار" پرۆژەی قەشتکردن و قیرتاوکردنی شەقامی شەهید سامی لە گەرەکی گلکەند جێبه‌جێكرا

هه‌ولێر: بە گوژمەی ٢١٩،٧٥٠،٠٠٠ دینار

له‌به‌رده‌وامی كارو پرۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌ گشتییه‌كانی هاوڵاتیانی هه‌ولێری پایته‌خت" ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 18_10_2022 به‌ ئاماده‌بوونی ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگای هه‌ولێر و سەرۆکی شاره‌وانی هه‌ولێر" له‌ رێوره‌سمێكدا به‌ردی بناغه‌ی پرۆژەی قەشتکردن و قیرتاوکردنی شەقامی شەهید سامی لە گەرەکی گلکەند دانرا" كه‌ یەكێكە لە گەڕەكە هەژارنشینەكانی شاری هەولێر. شایه‌نی ئاماژه‌ بۆكردنه‌ پرۆژەی قەشتکردن و قیرتاوکردنی شەقامی شەهید سامی لە گەرەکی گلکەند بە گوژمەی ٢١٩،٧٥٠،٠٠٠ دینار لەسەر ٪١٥ داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی بە بەلێندەرایەتی بۆ ماوەی ٦٠ رۆژ جێبه‌جێ ده‌كرێ...