"ڕێکخستنەوەی شۆستەی شەقام و هەڵگرتنی زێدەڕۆیی و سەرپێچیەکان"
"ڕێکخستنەوەی شۆستەی شەقام و هەڵگرتنی زێدەڕۆیی و سەرپێچیەکان"
لەدرێژەی هەڵمەتی ڕێکخستنەوەی شۆستەی شەقامەکان و هەڵگرتنی زێدەڕۆیی و سەرپێچی بەردەم دوکانەکان و لە پێناو نەهێشتنی ئاستەنگی هاتووچۆی هاوڵاتییان، تیمەکانی هۆبەی هەڵگرتنی زێدەڕۆیی و ڕێکخستنەوەی شەقام لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی شارەوانی یەک و دوو، لەسنووری بەڕێوەبەرایەتیەکانیان دەستیانکرد بەڕێکخستنەوە شوستەی شەقامەکانی نێو سەنتەری بازاڕ و هەڵگرتنی هەموو ئەو سەرپێچی و زێدەڕۆییانەی کە لەلایەن دوکاندارانەوە کراوەتە سەر موڵکی گشتیی و بۆتە هۆی دروستبوونی بەربەست لەبەردەم هاتووچۆی هاوڵاتییان، بەتایبەتی تابلۆ نایاساییەکانی ڕیکلام.
دواتر جگە لەدانانی هێڵی سوور لەبەردەم شوێنەکان، سەرجەم کاسبکار و خاوەن دوکان و مارکێتەکانیان ئاگادارکردەوە پابەندنی بڕیار و ڕێنماییەکان بن و پاک و خاوێنی و ژینگەی شوێنی کارەکانیان بپارێزن.