لە کۆیە.. بە زیاتر لە (4) ملیار دینار، دەست بە ئەنجامدانى چەندین پڕۆژەى خزمەتگوزاریى دەکرێت
لە چوارچێوەى پلان و بەرنامەکانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022-2023 و خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتیان و گەیاندنى دەستى ئاوەدانى و خزمەتگوزارى پێویست، لەسنوورى قائیمقامیەتى قەزایی کۆیە، لە سەر بودجەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، بەگوژمەى (4 ملیار و 228 ملیۆن و 974 هەزار دینار) دەست دەکرێت بە ئەنجامدانى (9) پڕۆژەیى خزمەتگوزاریى.
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر