لەهەولێر.. بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری دواى نۆژەنکردنەوەى کرایەوە

لەهەولێر.. بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری دواى نۆژەنکردنەوەى کرایەوە

لەهەولێر..
بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری دواى نۆژەنکردنەوەى کرایەوە
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.10.23، بەئامادەبوونى د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستیى حکومەتى هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیى هەولێر و بەرێوەبەرى نەخۆشخانەى هەولێرى فێرکارى و ژمارەیەکى دیکە لە پسپۆر و پزیشک و کارمەندانى تەندروستیى، بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری دواى نۆژەنکردنەوەى کرایەوە، کە بە گوژمەی (295 ملیۆن دینار) ڕاستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر پڕۆژەکە جێبەجێکراوە.
دواى بە سەرکردنەوەى هۆڵەکانى نەخۆش و یەکە یەکە بەشەکانى، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەست خۆشی لە بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستیى هەولێر بۆ نۆژەنکردنەوەى ئەم بەشە و پزیشک و کارمەندانى کە خەمخۆران و پەرۆشانە کارەکانیان ئەنجامدەدەن. ئومێدى خواست هاوڵاتییان هیچ کات پێویستیان بەو بەشە نەبێت و هەمیشە ساغ و تەندروستبن.
جێگەى باسە، پڕۆژەى بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری، لە سەر رووبەری 1273 مەتر2 دروستکراوە و جگە لە دابینکردنى پێداویستیە پزیشکیەکانى، کارەکانی شارستانی و میکانیک و کارەبایى سەرلەنوێ بۆ ئەنجامدراوە.