لە شەقڵاوە.. بە زیاتر لە ( 4 ملیار دینار) دەست بە ئەنجامدانى چەندین پڕۆژەى خزمەتگوزاریى دەکرێت
لە شەقڵاوە..
بە زیاتر لە ( 4 ملیار دینار) دەست بە ئەنجامدانى چەندین پڕۆژەى خزمەتگوزاریى دەکرێت
لە چوارچێوەى پلان و بەرنامەکانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022-2023 و خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتیان و گەیاندنى دەستى ئاوەدانى و خزمەتگوزارى پێویست، لەسنوورى قائیمقامیەتى قەزایی شەقڵاوە، لە سەر بودجەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، بەگوژمەى ( 4 ملیار و 669 ملیۆن و 102هەزار و 500 دینار) دەست بە ئەنجامدانى (14) پڕۆژەیى خزمەتگوزاریى دەکرێت.
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر