لە قەزایی ناوەندى هەولێر.. بە زیاتر لە (33 ملیار دینار) دەست بە ئەنجامدانى (47) پڕۆژەى خزمەتگوزاریى دەکرێت
لە قەزایی ناوەندى هەولێر..
بە زیاتر لە (33 ملیار دینار) دەست بە ئەنجامدانى (47) پڕۆژەى خزمەتگوزاریى دەکرێت
لە چوارچێوەى پلان و بەرنامەکانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022-2023 و خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتیان و گەیاندنى دەستى ئاوەدانى و خزمەتگوزارى پێویست، لەسنوورى قائیمقامیەتى قەزایی ناوەندى هەولێر، لە سەر بودجەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، بەگوژمەى ( 33 ملیار و 190 ملیۆن و 451 هەزار و 910 دینار) دەست بە ئەنجامدانى (47) پڕۆژەیى خزمەتگوزاریى دەکرێت.
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر