.لەبنەسڵاوە.. دەست بەجێبەجێکردنى (3) پرۆژەى گرنگى خزمەتگوزاری کراوە

.لەبنەسڵاوە.. دەست بەجێبەجێکردنى (3) پرۆژەى گرنگى خزمەتگوزاری کراوە

لەبنەسڵاوە..
دەست بەجێبەجێکردنى (3) پرۆژەى گرنگى خزمەتگوزاری کراوە
پڕۆژەکانیش بریتین لە:-
یەکەم/ پڕۆژەى نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی سایدی دووەمی شەقامی سەرەکیی بازاڕ و سەنتەری لاوان (دروستکردنی شەقامی جووتسایدی دەروازەی هەولیر- بنەسڵاوە تا کۆتایی بلۆکی یەك لە بنەسڵاوە) بە درێژیی 2600 مەتر و پانی 40 مەتر و قیڕتاوکردن بە ڕووبەری 35,000م2 و دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی بەدرێژی 4750 م، بە گوژمەی (2 ملیار و 343 ملیۆن و 350 هەزار دینار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاى هەولێر.
دووەم/ پڕۆژەى دروستکردنی شەقام و ئاوەڕ ۆ لە گەڕەکی گەڕەسۆر (تەعجیلی نوێ) بە درێژیی 2200 مەتر و پانی 12 مەتر و لە هەندێک شوێن 15مەتر، لەگەڵ ئاوەڕۆی لوولەیی بە تیرەی جیاواز، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاى هەولێر.
سێیەم/ پڕۆژەى دروستکردنی شەقامى نێوان (بنەسڵاوە - کەسنەزان) لە گەڕەکی قەڵاتی نوێ، بڕین و فەرشکردنی تێکەڵە، فەرشکردنی بەردی شکاو، قیڕتاوکردن بە درێژیی 580 مەتر و پانی 7 مەترە، لەسەر بودجەى 15%ى داهاتى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر.
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر