وەزیری پەروەردە و پارێزگارى هەولێر، سەردانى قوتابخانەى لانەستی بنەڕەتى تێکەڵاویان کرد
وەزیری پەروەردە و پارێزگارى هەولێر، سەردانى قوتابخانەى لانەستی بنەڕەتى تێکەڵاویان کرد
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ شەممە 2022.10.29، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى بەڕێوەبەرى پەروەردەى دەوروبەر و بەریوەبەرى ناحیەى کەسنەزان، سەردانى قوتابخانەى لانەستی بنەڕەتى تێکەڵاویان کرد.
دواى بەسەر کردنەوەى پۆلەکانى قوتابخانەکە و گوێگرتن لە خواست و داواى قوتابیان و مامۆستیانى قوتابخانەکە، دەستخۆشیان لە بەڕێوەبەر و مامۆستایان کرد و هیواى سەرکەوتنیان بۆ خواستن.