جێگرى پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە شاندێکى ڕێکخراوی هابیتات کرد

جێگرى پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە شاندێکى ڕێکخراوی هابیتات کرد

جێگرى پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە شاندێکى ڕێکخراوی هابیتات کرد

ئەمڕۆ سێشەممە 2022.11.1، هێمن قادر، جێگرى پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازى لە شاندێکى ڕێکخراوی هابیتات (UNHABITAT) کرد.

لەدیدارەکەدا، شاندى میوان وێڕاى سوپاسی جێگرى پارێزگارى هەولێر بۆ ئەو پێشوازییەى لێیانکرا، ستایشى هەوڵ و کارەکانی پارێزگاى هەولێر و هەوڵە بەردەوامەکانییان کرد لە خزمەتکردنى هاوڵاتییان و گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، پاشان جەختیان لەسەر پەرەپێدانى پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و پێکەوەکارکردن کردەوە.

لەلایەن خۆیەوە، جێگرى پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشی لە رێكخراوی ناوبراو كرد بۆ ئەم هەماهەنگی و هاوكارییە لەگەڵ پارێزگای هەولێر ئەنجامیداوە، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ به‌بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى پارێزگاى هەولێر و ڕێکخراوی هابیتات (UNHABITAT) ده‌ڕوانین و هیواى خواست زیاتر برەو به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى ‏بواره‌كانى هاریكاریى نێوان هەردوولا بدرێت.‏