لەسەر ئەرکی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، تەرمی ئەو قوتابیە کوردەی لە ئێران درایە بەر چەقۆ و گیانی لەدەستدا گەڕێندرایەوە کوردستان

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 2022.11.9، لەسەر ئەرکی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەرمی (بەشار فایەق) ئەو قوتابیە کوردەی هەرێمی کوردستان کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە شاری ئەهوازی ئێران بە چەقۆ بریندار کرابوو و گیانی لەدەستدا گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان و لەدەروازەی شاری هەولێر، لەلایەن ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.کارزان، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و د. یاسین ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی لەدیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا پێشوازی لێکرا و بەڕێکرا بۆ قەزای بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆک.

پارێزگاری هەولێر، پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی باوکی قوتابیەکە کرد و ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی نیشاندا.

بەشار فایەق تەمەن 21 ساڵە قوتابی قۆناغی دووی کۆلێژی پزیشکی بوو لە زانکۆیەکی شاری ئەهوازی ناوەندی پارێزگای خوزستان دەیخوێند، رۆژی 03-11-2022 لە تەنیشت زانکۆکەی لەلایەن چوار کەسەوە درابووە بەر چەقۆ و دوای مانەوەی چوار رۆژ لە نەخۆشخانە و ئەنجامدانی چوار نەشتەرگەریی گەورە، کاتژمێر 06:00ی بەیانی دوێنێ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.