پارێزگاری هەولێر، هەڵمەتى پاککردنەوەی کەند و ڕێرەوی ئاوی سروشتی بارانی لەسنووری ناحییەی قوشتەپە بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2022.11.9، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوە چوونى کارەکان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەرى مەسعود کەڕەش، جێگری پارێزگار و قائیمقامی قەزایی دەشتی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان و بەڕێوەبەری ناحییەی قوشتەپە، هەڵمەتى پاککردنەوەی کەند و ڕێرەوی ئاوی سروشتی بارانی لەسنووری ناحییەی قوشتەپە بەسەرکردەوە، کە لەچوارچێوەى هەڵمەتی گشتگیرى پاککردنەوەى سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكانی هەولێر، بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەكی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و دروستبوونی لافاو لەشارى هەولێر دەستی پێکراوە.

پارێزگارى هەولێر، لەبەسەر کردنەوەکەیدا وێڕاى دەستخۆشى لە تیمەکانى پاککردنەوە و هەموو ئەوانەى کە بەشداربوونە لەو هەڵمەتە، داواى لە هاوڵاتییان کرد وەک ئەرک و بەرپرسیاریەتیەکى نیشتیمانى هاوکارى تیمەکان بن و پاک و خاوێنى شار بپارێزن.