ئاهەنگی دەرچوونی خولی خوێندنى (2021-2022)ى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر بەڕێوەچوو
ئاهەنگی دەرچوونی خولی خوێندنى (2021-2022)ى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر بەڕێوەچوو
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.11.10، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەک لە پەرلەمانتار و سەرۆکى زانکۆ و مامۆستایان، ئاهەنگی دەرچوونی خولی خوێندنى (2021-2022)ى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر بەڕێوەچوو و بڕوانامە بەسەر قوتابیانی دەرچوو زانکۆکە بەخشرا.
جێگەى باسە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر لەساڵى 1996 دامەزراوە و یەکەمین دامەزراوەی ئەکادیمیی تەکنیکییە لە ھەولێر و گرنگی تەواو بە توێژینەوەی زانستی دەدات و ئامانجی پێگەیاندنی کادری تەکنیکی ناوەندییە لە پسپۆڕییە جیاوازەکاندا، و بڕوانامەی دیپلۆم، بەکالۆریۆس، ماستەر و دیپلۆمی باڵا پێشکەش دەکات، 37 پسپۆڕی جیاواز و نزیکەی 11,000 قوتابی و 500 مامۆستای بە بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا ھەیە، زیاتر لە 1865 کارمەندی تەکنیکی و ئیداری لە 11 دامەزراوەی جیادا ھەیە، کە دابەشبوونە بەسەر تەواوی شار و شارۆچکەکانی سنوورى پارێزگای ھەولێر.