بە گوژمەی ٢١٩،٧٥٠،٠٠٠ دینار پرۆژەی قیرتاوکردن لە چەند شەقامێکی گەرەکی گلکەند جێبەجێکرا

بە گوژمەی ٢١٩،٧٥٠،٠٠٠ دینار پرۆژەی قیرتاوکردن لە چەند شەقامێکی گەرەکی گلکەند جێبەجێکرا

بە گوژمەی ٢١٩،٧٥٠،٠٠٠ دینار پرۆژەی قیرتاوکردن لە چەند شەقامێکی گەرەکی گلکەند جێبەجێکرا

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی 13-12-2022 ئومێد خۆشناو پارێزگاری، پرۆژەی قیڕتاوكردنی چەند شەقامێكی لە گەڕەكی گڵكەند بەسەرکردەوە…
پرۆژەكە بە گوژمەی ٢١٩،٧٥٠،٠٠٠ دینار لەسەر ڕێژەی ٪١٥ی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا جێبەجێ دەکرێت كە پێكهاتووە لە قەشتکردن و قیڕتاوکردنی شەقامی شەهید سامی لە گەڕەکی گڵکەند كە یەكێكە لە گەڕەكە هەژارنشینەكانی شاری هەولێر.

شایەنی باسە هەریەك لە سەرۆكی شارەوانیی هەولێر، و بەڕێوەبەری شارەوانی چوار و بەرپرسی بەشی پلاندانان یاوەری پارێزگاری هەولێر بوون.