پارێزگارى هەولێر و باڵیۆزى فینلەندا لەعێراق کۆبوونەوە
پارێزگارى هەولێر و باڵیۆزى فینلەندا لەعێراق کۆبوونەوە
نیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 2022.11.14، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازیکرد لە ماتى لاسیلا، باڵیۆزى فینله‌ندا له عێراق و شاندێکى یاوەرى.
لە کۆبوونەوەکەدا، باڵیۆزى فینله‌ندا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا وڵاته‌كه‌ى به بایه‌خ و گرنگییه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خوازیاره له هه‌موو بواره‌كاندا بره‌وى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان بدات، جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تی دژ بە تیرۆرستانى داعش، له هاوكارى و پشتگیریكردنى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر وێڕاى ئەوەى سوپاسى وڵاتى فینله‌ندا کرد كه له‌ساڵى (2015)ه‌وه له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش، هاوكارى و پشتگیریى هه‌رێمى كوردستان و پێشمەرگەبووە، جه‌ختی له‌بره‌ودان به په‌یوندییه‌كان و فرانكردنى بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌ش كرده‌وه و تیشك خستە سه‌ر ڕەخساندنى ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى کۆمپانیاکانى وڵاتى فینله‌ندا له هەولێرى پایتەخت و هه‌رێمى كوردستان.
لەکۆتایدا، باڵیۆزى فینله‌ندا له عێراق، سوپاسى پارێزگارى هەولێرى کرد بۆ ئەو پیشوازییە گەرمەى کە لێى کرا، دووپاتى كرده‌وه کە هه‌موو هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته گه‌ڕ بۆ بره‌ودان به‌په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكاریى نێوانیان لە هەموو بوارە جیاوازەکاندا.