بەگوژمەی (15 ملیۆن و 917) هەزار دۆلار، وێستگەی 132 كەی ڤیی شاوێس كرایه‌وه
بەگوژمەی (15 ملیۆن و 917) هەزار دۆلار، وێستگەی 132 كەی ڤیی شاوێس كرایه‌وه
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022.11.14، لەژێر چاودێری ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و به‌ئاماده‌بوونى کەمال محمد ساڵح، وەزیری کارەبا و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر و قائیمقامى دەشتى هەولێر و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى دابه‌شكردنى كاره‌باى هه‌ولێر و بەڕێوەبەرى ناحیەى کەسنەزان و به‌ڕێوه‌به‌رانى دابه‌شكردنى كاره‌باى یه‌ك و دووى هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كى دیكه له ئه‌ندازیاران و به‌رپرسانى دیكه، بەگوژمەی (15 ملیۆن و 917) هەزار دۆلار لەسەر بودجەى حکومەتى هەرێمى کوردستان وێستگەی 132 كەی ڤیی شاوێس كرایه‌وه، كە لەلایەن كۆمپانیای زاگرۆسەوە جێبەجێ كراوە.
له‌ڕێو ره‌سمه‌كه‌دا پارێزگارى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: "كردنه‌وه‌ى ئەم وێستگەیە خزمه‌تێكى گه‌وره پیشكه‌ش به هه‌موو ئەو ناوچانه ده‌كات كه ده‌كه‌ونه سنوورى وێستگه‌كه و چاره‌سه‌رى ئه‌و بارزۆریشه ده‌كات كه له‌و سنووره‌دا له‌سه‌ر تۆڕه‌كانى كاره‌باى نیشتیمانى هه‌بووه، وێڕاى سوپاسمان بۆ هه‌موو هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌تى كاره‌با و به‌ڕێز وه‌زیرى كاره‌با كه له‌ماوه‌ى ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ى گرنگیان له‌سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر پێشكه‌شكردووه، دڵنییایی به خه‌ڵكى سنوورى پارێزگه‌كه‌مان ده‌ده‌ین له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كانى حكومه‌ت و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى ڕاسته‌وخۆى جه‌نابى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو سێكته‌ره‌كان به‌رده‌وام ده‌بین له‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییانه، ویستى ئێمه وه‌كو پارێزگاى هه‌ولێر زۆره له‌وه زیاتره، چونكه هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاكه‌مان شایه‌ن و شایسته‌ى ئه‌وه‌ن خزمه‌تى زیاتر و باشتریان پێشكه‌ش بكرێت".