لە هەولێر.. چلەی ماتەمینى شەهید هاوکار جاف بەڕێوەچوو

لە هەولێر.. چلەی ماتەمینى شەهید هاوکار جاف بەڕێوەچوو

ئێوارەى ئەمرۆ چوارشەممە 2022.11.16، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژماریەکى دیکە لە بەرپرسان و کەس و کار و خانەوادەکەى و دۆست و هەڤاڵانى، مەراسیمى چلەی ماتەمینیی شەهید عەقید هاوكار جاف، ئەفسەری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

جێگەى باسە، رۆژی 2022.10.7، لە كردەوەیەكی تیرۆریستیدا لەنێو شاری هەولێر، ئۆتۆمبێلەكەی عەقید هاوكار جاف تەقێندرایەوە، دوای كەمتر لە 24 كاتژمێر، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان توانی بەشێكی زۆر لە تۆمەتبارانی كردەوە تیرۆریستییەكە دەستگیر بكات و ڕۆژی 12ی هەمان مانگ، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بە بەڵگەی ڤیدیۆییەوە وردەكاریی كردەوە تیرۆریستییەكەی ئاشكرا كرد و دان پێدانانی تۆمەتبارانى بڵاو كردەوە.