لەهەولێر.. چەندین پڕۆژەى دیکەى خزمەتگوزاریى جێبەجێ دەكرێن

لەهەولێر.. چەندین پڕۆژەى دیکەى خزمەتگوزاریى جێبەجێ دەكرێن


لە چوارچێوەى گەیاندنى پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقام و تۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ، 7 پرۆژەی جۆرا و جۆر لە هەولێر جێبەجێدەکرێن، بەمشێوەیەى خوارەوە:-
1- دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی سێبەردان لە هەولێر.
2- جێبەجێكردنی پرۆژەی كاری ڕووپێوی و دیزاینكردنی بەشێك لە شەقام و زەوییەكانی سێبەردان.
3- قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكەكانی خواكوڕك - 1ی شوبات لە كەسنەزان.
4- پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامی 20 مەتری لە هەولێر.
5- دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی حەمرین لە هەولێر.
6- كڕینی كەرەستە و گازوایل بۆ بەرهەمێنانی تێكەڵەی ئەسفەلتی لە هەولێر.
7- گۆڕینی بۆڕی تۆڕی ئاو لە بنەسڵاوە.

ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر